"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک "ئەحمەد ئیبراهیم" لە کوردانی قەزاقستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
برای بەڕێز پڕۆفیسۆر "کنیاز ئیبراهیم"
بەڕێوەبەری یەکیەتیی کوردانی قەزاقستان "بەربانگ"
ئێمە بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی برای ئێوە "ئەحمەد ئیبراهیم" دڵگران و خەمگین بووین.
بەو بۆنەوە سەرخۆشی دەکەم لە بەڕێزت و هەموو کوردانی نیشتمانپەروەری قەزاقستان.
ڕۆحی خوالێخۆشبوو "ئەحمەد ئیبراهیم" شاد بێت و خۆتان سڵامەت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی
٢١ی ژووئیەی ٢٠٢٠ی زایینی