مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی دایکی "کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی" پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی ناوبراو کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز و تێکۆشەر
کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
وێڕای سڵاو
بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان سەرەخۆشی و هاودەردیی خۆمان لەگەڵ بەڕێزتان و باقیی ئەندامانی بنەماڵەکەتان ڕادەگەیەنین.
هیوادارین خۆتان و باقیی ئەندامانی بنەماڵەکەتان لەشساخ و تەمەندرێژ بن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی