کوردستان میدیا: لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای "نێچێرڤان بارزانی" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
جەنابی کاک نێچێرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێڕای سڵاو و حورمەت،
خەبەری کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، ڕەحمەتی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی جێگای پەژارە و داخمان بوو، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمتان دەزانین.
هیوای تەمەنی درێژ و پڕ لە تەندروستی بۆ ئێوە و باقی ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزتان دەخوازین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری