کوردستان میدیا

هەینی 8ی گەلاوێژ 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ٢٢ی پووشپەڕ

21:56 - 21 پووشپەڕ 2721

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

٢٢ی پووشپەڕ، بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی- دێموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکرات، وەبیرهێنەرەوەی خەسارێکی گەورە و زامێکی قووڵە.

لە کاتێکدا یادی ئەم بۆنە دڵتەزێنە دەکەینەوە کە ۳۲ ساڵ بەر لە ئێستا، دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، بوونە قوربانیی تێرۆریزمی دەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی و شەهید کران.

لەم بۆنەدا، پەیمانی ئەمەگ و وەفاداریمان بۆ ڕێبەڕی بلیمەتی نەتەوەکەمان و ئامانجەکانی نوێ دەکەینەوە و بێزاری و نفرەتی خۆمان لە ڕێژیمی دژەئازادیی کۆماری ئیسلامی دەردەبڕین.

بەردەوامی بۆ ڕێبازی ڕێبەرانی شەهید و سەرکەوتن بۆ خەباتی نەتەوەیی و مافخوازانەی نەتەوەکەمان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی

١٢ی جوولای ٢٠٢١ی زایینی