کوردستان میدیا

یەکشەممە 12ی پووشپەڕ 2722
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی جێژنی مەولوود

10:22 - 26 رەزبەر 2721

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان، پەیامێكی پیرۆزبایی ڕوو لە موسڵمانانی جیهان بە تایبەت موسڵمانانی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی بەڕێز مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد (د.خ)

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد، پێغەمبەری موسولمانان (دروودی خوای لێ بێ) پیرۆزبایی لە هەموو موسولمانان بە تایبەت خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکەم.

لەو ڕۆژەدا ئاواتەخوازم باوەڕمەندان بە ئایینی ئیسلام و هەموو ئایینەکانی دیکە لە ئاشتی و برایەتیدا بژین و سەپاندنی هەر چەشنە توندوتیژییەکی ئایینی نەمێنێ.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی