کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی "مستەفا هیجری" بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد

16:55 - 11 بانەمەڕ 2720

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد پیرۆزبایی لە خوێندکارانی کورد کرد.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی "مستەفا هیجری" بەبۆنەی ڕۆژی خوێندکاری کورد

١٢ی بانەمەڕ،  ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئیسمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی له حەماسەی بە شکۆی بەربەرەکانێی ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات لە ٤۷ -١۳٤٦  لەگەڵ رێژیمی پاشایەتی ئێران دایە، بەو بۆنەوە ئەو ڕۆژە بە ڕۆژی خوێندکاری کورد دیاری کراوە.

لەم ڕۆژەدا وێڕای پیرۆزبایی لە سەرجەم خوێندکارانی کوردی ڕۆژهەڵات و یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەری ڕێز بۆ شەهیدانی ئەو ساڵانە و هەموو شەهیدانی ڕێگای خەبات بۆ ڕزگاریی کورد دادەنوێنین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

١١ی بانەمەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی