
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکرات پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
کەمئەندامانی حیزب به بەخشینی بەشێک لە لەشی خۆیان، بەهایەکی قورسیان پێشکەش بە ئازادیی نیشتمان و گەلەکەیان کردووە، ئەوان شەهیدانی زیندووی ڕێگای خەباتن. چرای ڕێگای دواڕۆژی ڕزگاریی نەوەی داهاتوون.
لە ڕۆژی ١٦ی سەرماوەز ڕۆژی کەمئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، سڵاوی ڕێز و ئەمەگناسی پێشکەش بە ئەوان و هەموو کەمئەندامانی ڕێگای خەباتی کوردستان دەکەین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی
٥ی دێسامبری ٢٠٢٠ی زایینی