کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی رێبەندان 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی "مستەفا هیجری" سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی"

10:38 - 29 سەرماوەز 2721

مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت بە لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" لەلایەن ڕێژیمی پەت و سێدارەی ئێرانەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ڕێژیمی مرۆڤکوژی کۆماری ئیسلامی "حەیدەر قوربانی" ڕۆڵەیەکی دیکەی نیشتمانەکەمانی ئێعدام کرد.

حەیدەر قوربانی كوڕی شه‌هید عه‌لی، ئازادیخوازێکی نیشتمانپەروەر و بە ورە بوو کە وەک زۆری دیکە لە لاوانی ڕۆژهەڵات سەری بەرزی بۆ ڕێژیم نەوی نەکرد و بەم چەشنە جێگەی خۆی لەنێو دڵی نیشتمان و نیشتمانپەروەرانی کوردستان هه‌تاهه‌تایی کرد.

کوردستان سەربەرزە بە بوونی ئەو لاوانە و دڵی پڕ لە هیوایە بۆ ئازادی.

سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری "حەیدەر"، خەڵکی بەوەفا و خەباتکاری کامێران و هەموو ئۆگرانی ئازادی لە کوردستان دەکەین.

سەرشۆڕی و نەمان بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری