کوردستان میدیا

چوارشەممه 5ی سەرماوەز 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی "مستەفا هیجری" بە بۆنەی جێژنی مەولوود

16:05 - 8 خەزەڵوەر 2720

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی لەدایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان، پەیامێكی پیرۆزبایی ڕوو لە موسڵمانانی جیهان بە تایبەت موسڵمانانی کوردستان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکەمە بەم چەشنەیە:

بەبۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لێبێ) پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانی دنیا، بەتایبەت برا و خوشکانی موسڵمان لە نەتەوەی کورد دەکەین. هیوادارین کە لەم ڕۆژە دژوارانەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنادا، نەتەوەکەمان ئەم ڕۆژە بکاتە هەوێنی هاوپێوەندی و پێکەوەبوونی زیاتر.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتی

مستەفا هیجری

٨ی خەزەڵوەی ١٣٩٩ی هەتاوی