کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی هاوخەمی و پشتیوانیی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان لە حیزبی دێموکرات

23:56 - 22 پووشپەڕ 2716

کوردستان: ژمارەیەکی بەرچاو لە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان بە پەیام و پێوەندی و سەردان، پشتیوانی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەربڕی.

دوای دەسپێکردنەوەی خەباتی نوێی حیزبی دێموکرات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و شەهیدبوونی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات لە ئاکامی هێرشی دڕندانەی هێزە داگیرکەرەکانی کوردستان، بەتایبەت شەهیدبوونی کاوە جەوانمەرد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و سەرکەوت سەمەدی جێگری فەرماندەی هێزی تایبەت، حیزب و لایەنە سیاسی، کەسایەتی و ناوەندە مەدەنییەکان پشتیوانی و هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ حیزبی دێموکرات دەربڕی.

ئەو حیزب و لایەنە سیاسی، کەسایەتی و ناوەندە مەدەنییانە بریتین لە:

پارتی دێموکراتی کوردستان، یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە ـ سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، حیزبی شیوعی کوردستان، هاوڕێیانی پێشوو، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵکی ئێران، پارتی دێموکراتی کوردستان سووریا، پارتی سەربەستی کوردستان، پارتی دێموکراتی کوردستان/باکوور، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سازمانی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران، پارتیا سوسیالیستا کوردستان (PSK)، حیزبی سوسیالیستی کوردستانی باکوور، پارتی دێموکراتی پێشڤەرۆی کورد لە سووریا، (K.C.K)، پارتی کرێکارانی کوردستان (P.K.K)، پارتی ماف و ئازادی (HAK - PAR)، پارتی دێموکراتی گەلان (HDP)، پارتی ئازادیی کوردستان باکوور، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ، سازمانی دێموکراتیکی یارسان، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزووتنەوەی دێموکراتی گەلی کوردستان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستان، کۆمەڵەی کولتووری شاری ئورێبرۆ، ناوەندی ئاشتی لە شاری ئورێبرۆ، بەڕێوەبەری ناوەندی گشتیی یەکیەتیی کوردان لە وڵاتی سوید، شێخ سەلاح شێخ شەرەف تاڵەبانی، یەکیەتی مامۆستایانی ئایینیی کوردستانی ئێران (یزاکی)، یەکیەتیی مامۆستایانی قۆتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵێک لە فەرهەنگیان و دەبیرانی شاری پاوە، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، مامۆستایانی زانستگه و قوتابخانەکان، ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید، دەستەی ‌سەرۆکایەتى حیزبى ڕزگاریى کوردستان، ئەنجومەنى سەرکردایەتی بزووتنەوەى نوێبوونى کوردستان، مەکتەبى سیاسى پارتى ‌سەربەخۆیى کوردستان، مەحموود دەرویش، ماڵپەڕی خاکەلێوە.