
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ساڵی نوێی زایینیەوە
ساڵی تازەی زایینی پیرۆز بێت
بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا مەسیح پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی مەسیحیمان لە ئێران و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، ئاواتمانە ساڵی ٢٠٢١ ساڵی ئاشتی و پڕ لە خۆشی بێ بۆ هەموو لایەک.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١١ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی
٣١ی دێسامبری ٢٠٢٠ی زایینی