کوردستان میدیا: "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەدەوە (د.خ)، پیرۆزبایی لە خەڵکی کوردستان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی پیرۆزبایی "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد (د.خ).
بە بۆنەی ڕۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، پیرۆزبایی لە هەموو موسوڵمانان، بەتایبەت خەڵکی کوردی موسوڵمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم، هیوادارین ئەو ڕۆژە ببێتە هۆی دڵخۆشی، ئارامی و ئاشتی لەنێو هەموو گەلانی ئێراندا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری