
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی جێژنی "خاوەنکار" پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانانی ئایینی "یاری" کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
جێژنی خاوەنکار پیرۆز بێت.
بە بۆنەی جێژنی خاوەنکارەوە پیرۆزبایی لە خوشک و براکانمان لە پەیڕەوانی ئایینی یاری دەکەین و هیوادارین ڕۆژانی ئەو جێژنە و هەموو ڕۆژانی ژیانیان بە خۆشی و شادی تێپەڕ بێت.
هەموو ڕۆژتان جێژن و جێژنتان پیرۆز.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی