
"مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
جێژنی ڕەمەزان لە هەموو موسڵمانان، بەتایبەت لە هاونیشتمانییانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی پیرۆز بێت.
بە هیوای جێژنی ئازادی و ڕزگاری لە چنگی ڕێژیمی دژی ئازادیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
هەموو ڕۆژێکتان جێژن بێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی