کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کوردستان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بەردەوامە

16:31 - 17 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو، لە شارەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری نەغەدە لە گەڕەکی ١٦ دەزگا بە بلاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ یادی دوکتور قاسملوویان بەرز نرخاند و تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکرات لەو شارە بە نووسینی دروشمی تایبەت بەو ڕۆژه یادی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.

چالاکیی