كوردستان میدیا: به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، مسكۆ له دژكرده‌وه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری له لایه‌ن توركیه‌وه ڕایگه‌یاند كه قه‌ڵغانی ئێس ـ٤٠٠، پێشكه‌وتووترین سیستمی مووشه‌كیی خۆی له سووریه‌دا جێگیر كردووه.
هه‌ربه‌م پێیه، سێرگهئی شویگۆ، وه‌زیری به‌رگری ڕووسیه، ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م هه‌واڵه‌ی به هه‌واڵنێران ڕاگه‌یاند.
پاش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كه‌ی ڕووسیه له لایه‌ن سوپای توركیه‌وه، ڕووسیه ڕێوشوێنی توندی پێشگیرانه‌ی له‌هه‌مبه‌ر دووباره‌بوونه‌وه‌ی وه‌ها ڕووداوگهلێ به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی سه‌ربازه‌كانی گرتووه‌ته به‌ر.
ماڵپه‌ڕێ ڕاشا تووده‌ی نووسیویه‌تی كه سیستمی مووشه‌كیی ئێس ـ٤٠٠ پێشكه‌وتووترین سیستمی قه‌ڵغانی مووشكیی جیهان دێته ئه‌ژمار كه ده‌توانێ هه‌موو جۆره فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ر و هه‌روه‌ها مووشكه دوورهاوێژه‌كان له ئاسماندا تێك بشكێنێ.
سێشه‌ممه ٢٤ی نوامبر سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆك كۆماریی توركیه ڕایانگه‌یاند ئه‌م وڵاته، فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری ڕووسیه‌ی له ئاسمانی هه‌وایی توركیه تێك شكاندووه. به‌ڵام مسكۆ ده‌ڵێ ئه‌م فڕۆكه‌یه له ئاسمانی سووریه‌دا بووە و هه‌رێمی ئاسمانیی توركیه‌ی نه‌به‌زاندووه.
ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژوودا كه فڕۆكه‌یه‌كی شهڕكهڕی ڕووسی له لایه‌ن وڵاتێكی ئه‌ندامی ناتۆوه ده‌كه‌وێته خواره‌وه.
ڕووسیه له دوو مانگ پێشه‌وه، هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه ده‌ست پێكردووه، هه‌رچه‌ند خۆی وا ده‌ڵێ ئامانجی شه‌ڕەکەی دژی داعشه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی به‌شدار له شه‌ڕی سووریه‌دا ده‌ڵێن كه ڕووسیه پاڵپشتیی له ڕێژیمی ئه‌سه‌د ده‌كات و هێزه میانهڕۆكانی سووریه بوردمان ده‌كات.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ش هه‌ندێ له هه‌واڵنێرییه‌كان هه‌واڵێكیان له‌مه‌ڕ تێكشكاندنی سه‌یاره‌یه‌كی توركیه له سنووری سووریه له لایه‌ن هێزی ئاسمانیی ڕووسیه‌وه بڵاو كرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ئێستا بڵاو بوونه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه‌ی فڕۆكه‌كانی ڕووسیه بۆسه‌ر ئه‌و سه‌یاره‌یه، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه و ڕووسیه ئه‌م هه‌واڵه‌یان ڕت یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.