ڕۆژی شەممە ٢٤ی ڕەزبەر، کۆڕیادێک لەلایەن ڕێکخراوی ''جیهانی کورد'' و "کۆمەڵەی گوڵان'' لە شاری ستۆکهۆڵم بۆ بەرزڕاگرتنی یادی تێکۆشەری دێرينی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆچکردوو ''ئەحمەد کاکەمەمی'' بەڕێوە چوو.
لەو کۆڕیادەدا کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بانگهێشت کرابوو، ''چیا عەلیار'' بەرپرسی پەیوەندیيە کوردستانییەکان لە سوئێد به نوێنەرایەتیی حیزب بەشدار بوو.
"عەلیار" لە قسەکانیدا وێڕای بەرزنرخاندنی خەبات و تێکۆشانی کاک ''ئەحمەد کاکەمەمی'' لە حیزبی دێموکراتدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێچکەی نەتەوەیی کە حیزبی دێموکراتی لەسەر دامەزراوە بەو ئامانج و مەبەستەی کە هەرچی لە تواناماندا هەیە بۆ خزمەتی کورد و کوردستان دەبێ ئەنجامی بدەین، ''ئەحمەدی کاکەمەمی'' ئەو ئەرکەی بە باشترین شێوە بەڕێوە دەبرد، ناوبراو لەگەڵ ئەوەی وەک بەرپرسێکی دیاری حیزبی دێموکرات لە سوئێد کاری دەکرد، بەڵام هاوکات هەموو هەوڵی لە پێناو یەکیەتی و نزیکایەتیی هەموو لایەنەکاندا دەدا.
نوێنەری حیزب بە کورتی باسی لەسەر سێ تەوەری ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و تاکەکەسیی کاک ئەحمەد کرد، پاشان سپاسی ڕێکخراوی جیهانی کورد و کۆمەڵەی گۆڵانی کرد کە ئەو دەرفەتەیان ڕەخساندووە هەتا یادی تێکۆشەرێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بکەنەوە.
لەو کۆڕیادەدا ''کاوە ڕەحیمی'' لەلایەن بنەماڵەی کاک ئەحمەد سپاسی بەشداربووانی کرد و پەیامی بنەماڵەی ناوبراوی خوێندەوە، هەروەها خاتوو ''ناهید حوسێنی'' دوو پارچە هۆنراوەی لەگەڵ موزیکی ''قەمبەر خوسرەوی'' خوێندەوە.
دواتر ''تاهیر عەلیار'' باسێکی مێژوویی لەسەر دوایین کتێبی کۆچکردوو کاک ئەحمەد پێشکەش کرد.
هەروەها لەو کۆڕیادەدا ''عەزیز ئالیس'' بەرپرسی ڕێکخراوی جیهانی کورد چەند وتەیەکی پێشکەش کرد، پاشان هەر یەک لە بەڕێزان ''حەسەن قارەمانی، سەید برایم حوسێنی، حافزوڵڵا نێروەیی، ئەحمەد بەهرام، سەلام جەزیری و شەریف قادر'' لەو بوارەدا و لەسەر لایەنی جۆراوجۆری ژیانی کاک ئەحمەد کاکەمەمی دوان.
ئهم كۆڕیاده بە پارچه مۆسیقایهكى ''قەمبەر خوسرەوی'' کۆتایی پێهات.