کوردستان میدیا: ڕێبەری حیزبی ئیسلامیی ئەفغانستان، ڕایگەیاندووە که ڕێژیمی ئێران هۆکاری سەرەکی دزهکردنی داعشە له ئەفغانستان.
گوڵبەدین حکمەتیار، ڕێبەری حیزبی ئیسلامیی ئەفغانستان، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٤ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، له پرێسکونفرانسێکدا له کابۆل، باسی لەوە کردووە که تێرۆریستەکانی داعش له ڕێگەی ڕێژیمی ئێرانەوە هەناردەی ئەفغانستان دەکرێن.
گوڵبەدین حکمەتیار، ئاماژەی بەوە کردووە که ڕێژیمی ئێران به بەردەوامی هەوڵ بۆ نائەمنکردنی ئەفغانستان دەدات و چەکدارە تێرۆریستەکانی داعش له عێراق و سووریە له ڕێگەی خاکی ئێرانەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە دەکات.
ڕێبەری حیزبی ئیسلامیی ئەفغانستان، باسی لەوە کردووە که تەنیا ڕێگەی هاتنی داعش بۆ ئەو وڵاتە، ئێرانە و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەیهەوێت به هەناردەکردنی داعش بۆ ئەفغانستان، کردەوە نامرۆڤانەکانی خۆی، هاوشێوەی عێراق و سووریە، له ئەفغانستانیش دڕێژەی پێ بدات.