![](/weney-mallperr/13193.jpg)
كوردستان میدیا: دوابه‌دوای هێرش و په‌لاماری كۆمه‌ڵێك به‌سیجیی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودی لە تاران و كۆنسوولگه‌ریی عه‌ره‌بستان له شاری مه‌شهه‌د، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عه‌ره‌بستان و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تا ڕادەیەکی زۆر ئاڵۆز بووە.
عه‌ره‌بستان له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا، پێوه‌ندییه دیپلۆماتیكییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران پچڕاند و پاش ٢٤ كاتژمێر، جگه له پێوه‌ندییه دیپلۆماتیكییه‌كان، هه‌موو پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕه‌وته‌شدا چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاند و هه‌ندێ وڵاتی دیكه‌ش ئاستی پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌یانده نزمترین ئاستی دیپلۆماتیكی خۆیان.
له‌و وڵاتانه‌ی كه پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاندووه ده‌توانین هێما بكه‌ین بۆ وڵاتانێ وه‌ك، به‌حره‌ین، كوه‌یت، سوودان، جیبۆتی و له‌و وڵاتانه‌شی كه پێوه‌ندییه‌كانیان بۆ نزمترین ئاستی دیپلۆماتیك دابه‌زاندووه، ده‌توانین هێما بكه‌ین بۆ ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا، عه‌ره‌بستان له هه‌وڵێكی دیپلۆماتیكدا له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م ڕه‌فتاره ناسیاسییه‌ی ڕێژیمی ئیسلامی، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سكاڵای له‌سه‌ر ئێران تۆمار كرد و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش به توندترین شێوه پلامار و هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی له ئێران مه‌حكووم كرد.
كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ده‌سبه‌جێ دوای پچڕاندنی پێوه‌ندییه‌كانی چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ڕێژیمه سه‌ره‌ڕۆكه‌یان، به په‌له كه‌وتنه جموجۆڵ و به گاڵته‌كردن به چییه‌تی ئه‌م پچڕانی پێوه‌ندییانه، ده‌یانویست وای بنوێنن كه ئه‌م پچڕانی پێوه‌ندییه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ڕێژیمه‌كه‌یان نابێت.
حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران، بە ئاشكرا ڕایگه‌یاند كه عه‌ره‌بستان ناتوانێ به وه‌ها كارێك چاوپۆشی له ئیعدامی شێخ نمر بكات. كۆمه‌ڵێك كاربه‌ده‌ستی دیكه‌ی ڕێژیمیش باسیان له‌وه ده‌كرد كه عه‌ربستان و ئه‌و چه‌ند وڵاته عه‌ره‌بییه، وه‌ها پێگه‌یه‌كی ئابووری و سیاسی‌یان نییه.
به‌ڵام ته‌نیا دوو ڕۆژ دوای مه‌حكووم كردنی هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له ئێران و لێدوانی توندی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم سه‌ره‌تا به گاڵته‌كردن به ئیراده‌ی گشتیی وڵاتانی جیهان بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌شنه ڕه‌فتاره نادێموكراتیكانه‌ی ڕێژیمی ئێران، هه‌وڵیان دا له ڕێگه‌ی سیمبۆل سازییه‌وه به وڵاتانی عه‌ره‌بی بڵێن كه پچڕانی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نیا خه‌سار به خۆیان ده‌گه‌یه‌نێ.
بۆیه له‌م پێوه‌ندییه‌دا زۆر ناشاره‌زایانه و له‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیی سیاسیی‌دا، دۆزی میكۆنووسیان هێنایه به‌ر باس و له‌مباره‌وه به وڵاتانی عه‌ره‌بی هۆشداریان دا كه پچڕانی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران، دوائه‌نجامێكی وه‌ك ئه‌نجامی دۆزی میكۆنووسی لێده‌كه‌وێته‌وه.
دۆزی میكۆنووس پێوه‌ندیی هه‌یه به دۆسییه‌ی تیرۆری سكرتێری پێشووتری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی كه له ساڵی ١٩٩٢ی زاینیی، له كاتی دانووستان و وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئۆپۆزێسیۆنی ئێرانی و دۆستی كورد، له ڕێستورانتی میكۆنووسی شاری بێرلین، له لایه‌ن تیرۆریستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه تیرۆر كران.
دادگای ئاڵمان پاش پێنج ساڵ كاری به‌رده‌وام له ساڵی ١٩٩٧دا، به فه‌رمی ڕایگه‌یاند كه گه‌وره ده‌سه‌ڵاتدارنی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی، ده‌ستیان هه‌بووه له تیرۆری دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی و هاوڕێیانیدا.
وڵاتانی ئۆرووپایی به پێشه‌نگایه‌تیی ئاڵمان، باڵوێزه‌كانی خۆیان له ئێران بانگ كرده‌وه و ئه‌م كرده‌وه تا ١١ مانگ دواتر به‌رده‌وام بوو. پرسێك كه به یه‌كێك له گرینگ‌ترین قه‌یرانه دیپلۆماتیكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوا تا به ئه‌مڕۆش دێته ئه‌ژمار.
كۆماری ئیسلامی پاش دۆشدامان و ڕمانی ترازی بازه‌رگانی و قه‌یرانێكی قووڵی دیپلۆماتیك و دانی چه‌ندین به‌ڵێنی له‌مه‌ڕ پابه‌ندبوون به یاساكانی وڵاتانی ئۆرووپایی و وازهێنان له تیرۆر له خاكی ئۆرووپادا، و پاش هاتنه سه‌ر كاری موحه‌ممه‌د خاتمی، به‌ستێنێكی خولقاند تا وڵاتانی ئۆرووپایی دوای به چۆكداهێنانی ئێران، باڵوێزه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه ئێران.
ئێستاكه‌ش، سێ ڕۆژ به‌سه‌ر پچڕانی پێوه‌ندییه‌كانی چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئێران تێنه‌په‌ڕیوه كه به‌شێك له كاربه‌ده‌ستانی پله‌به‌رزی ئه‌م ڕێژیمه، هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه كه ئه‌م پچڕانی پێوه‌ندییه، له‌سه‌ر ئێران زۆر قورس ده‌كه‌وێت.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه چیدیكه ڕێگه نادات هێرش بكرێته سه‌ر هیچ باڵوێزخانه‌یه‌ك له ئێران و بكه‌رانی ئه‌م ڕووداوه ده‌ستبه‌سه‌ر و سزا ده‌دات. ئه‌مه یه‌كه‌م كرده‌وه‌ی فه‌رمییه كه پیشانی ده‌دات ئێران تا چ ڕاده‌یه‌ك له هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عەرەبستان په‌شیمانه و باش ده‌زانێ ئه‌م كرده‌وه‌یه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا چه‌ند قورس له‌سه‌ری ده‌كه‌وێ، ئه‌ویش له كاتێكدا كه ڕووحانی به‌ڵێنی به ڕۆژئاوا داوه، ده‌ست له ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌كه و تێكدانی ئاسایشی گشتیی ناوچه‌كه هه‌ڵبگرێت.
له‌ملاشه‌وه، له ئێستاوه وه‌ك هه‌موو پلانه‌كانی جارانیان ده‌ستیان كردووه به دوژمن سازیی و ڕایانگه‌یاندووه كه بریتانیا له پشت هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی سعوودیدایه و ئه‌م هێرشه له شاری قوم و له لایه‌ن شێعه سه‌له‌فییه‌كانه‌وه ڕێك خراوه كه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن بریتانیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ندێك له به‌رپرسانی ڕێژیم به گاڵته كردن به پچڕانی پێوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ ئێران، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ڕووحانی كه ده‌بوایه‌ت پێش له عه‌ره‌بستان، ئێران ڕایگه‌یاندبا كه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان ده‌پچڕێنێ. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نیا وه‌ك دروشمێ دێته پێش چاو، چوونكە له بازاڕی بشێوی نه‌وتدا، ئێران له هه‌موو كاتێ زیاتر پێویستی به عه‌ره‌بستان و وڵاتانی عه‌ره‌بیی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته، تا نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به قازانجی خۆی جێگیر بكات. بابه‌تێ كه وادیاره پاش تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژی دیكه نه‌یەته ئاراوه.
حوسێن شه‌ره‌یعه‌تمه‌داری سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كه‌یهان، سه‌ر به ڕێبه‌ری ڕێژیم، له پۆستێكی خۆیدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گاڵته به پچڕانی پێوه‌ندییه‌كانی جیبۆتی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات و ده‌نووسێ: دوابه‌دوای پچڕانی پێوه‌ندییه‌كانی جیبۆتی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان مۆڵه‌تێكی ٢٤ كاتژمێری داوه به دیپلۆماته جیبۆتییه‌كان تا نه‌خشه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌سه‌ر خه‌ریته‌دا په‌یدا بكه‌ن.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه جیبۆتی یه‌كێك له ئێستراتژیكترین وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ده‌نه، كه پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته بۆ ئێران زۆر گرینگه. به تایبه‌ت كاتێ بۆمان ڕوون ببێته‌وه كه جیبۆتی یه‌كێك له خاڵه تڕانزیتییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی سه‌ربازیی ئێران بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه و ئێران له ڕێگه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه جگه له پاڵپشتی كردنی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، ده‌ستی به هه‌موو گرووپه توندڕه‌وه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ش له لووتكه‌ی ئه‌فریقا و نێوەڕاستی ئه‌فریقا ده‌گات.
بۆیه زۆربه‌ی شاره‌زیان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن، ئێران له هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان ته‌نیا خه‌ساری به‌ركه‌وتووه و له ڕۆژانی داهاتووشدا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ئاسایی بكاته‌وه. بۆیه هه‌ر له ئێستاوە ده‌ستی كردووه به تۆمه‌تباركردنی لایه‌نی نێوخۆیی له كۆماری ئیسلامی‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ندێك له كارناسانی سیاسی پێیان وایه كه هێرش بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان، ئێعدام كردنی شێخ نمری به یه‌كجاری خسته په‌راوێزه‌وه و ئێستاكه عه‌ره‌بستان و وڵاتانی عه‌ه‌ربی ده‌توانن به وه‌رگرتنی به‌ڵێنی فه‌رمی له كۆماری ئیسلامی، ده‌ستی له ئاژاوه‌نانه‌وه و ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچه‌كه كورت بكه‌نه‌وه.
له‌م چوارچێوه‌شدا هیچ دوور نییه كه ئێران كۆمه‌ڵێك ئیمتیاز به عه‌ره‌بستان و وڵاتانی عه‌ره‌بی بدات، چونكوو ئابووریی شپرزه و داڕماوی ئێران، ئێجگار پێویستی به وڵاتانێ وه‌ك عه‌ره‌بستان و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی هه‌یه، به تایبه‌تی ئیمارات كه زۆربه‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا له ڕێگه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه ئه‌نجام دراوه.