کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێك لەناوچەی شنۆ لەلایەن مێردەكەیەوە كوژرا

16:00 - 23 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ژنێكی كورد لەناوچەی دەشتەبێلی شنۆ لەلایەن مێردەكەیەوە گیانی لێ‌ئەستێنرا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەوبەر ژنێك بەناوی سۆنیا كەریمیان كچی كەریمی حاجی ئۆغز و خەڵكی ئاوایی ئیسلاملیانی ناوچەی دەشتەبێل، بەدەستی عەلی كوڕی ئەحمەد و خەڵكی ئاوایی گەلاز كوژرا.
سۆنیا و عەلی ژن و مێرد بوون و بەهۆی كێشەیەك كە لەنێوانیاندا هاتۆتە ئاراوە، عەلی بەدار لەسەری ژنەكەی داوە و لەئەنجامدا تووشی خوێنڕێژی مێشك بووە.
سۆنیا كەریمیان دوای ئەو لێدانە بردراوەتە نەخۆشخانە و رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ٢١‌ی جۆزەردان بە هۆی خوێنڕێژی زۆر و كاریگەر بوونی برینەكەی گیانی لەدەست داوە.