کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستانی ڕۆژ‌هەڵات یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە بیر ناکات

23:19 - 21 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به بۆنه ی٢٢ی پووشپه ڕ لەو شارانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکیی ته بلیغیاتیان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی ورمێ، داڵاهۆ، کرندی غەرب، ڕێژاو، سەرپێڵ زەهاو، قەسری شیرین، سەقز و بۆکان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.

ورمێ

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری ورمێ لە گوندی گێسیان و شارەدێی دزەی مەرگەوەڕ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و هەروەها بە نووسینی دروشم لە پێوەندی لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو، پشتیوانیان لە چالاکییەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات دەربڕی.

هەروەها ئەندامان ولایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی دۆڵ سەر بە ورمێ تراکت و وێنەی شەهیدانیان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە گوندەکانی، ناڕێ، داشاغوڵ، شەهرەکی داشاغوڵ، کەنعانی کوردان و کەنعانی تورکان، دزێ، سامورتێ، جولبەر، باڵستان، شەیتان‌ئاوا، ژارائاوا و ناسرئاباد بڵاو کردووەتەوە.

داڵاهۆ

قارەمانانی دێموکرات لە شاری کرماشان لە بەشی گاواره له هەموو کووچه وکۆڵانەکانی ئه م شاره تراکت وپۆستێری پێوەندیدار بە ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە و به نووسینی دروشم داوایان لە خەڵکی ئەو شارە کردووە دووکان وبازاڕ داخەن و لە چوون بۆ سەر کار لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا خۆ ببوێرن.

کرندی غەرب

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات له سەیرانگای خاکه چەرموو چالاکیی ته بلیغییان کردووە و له چەندین شوێن ئارمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان هه ڵواسیوە و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕیان بڵاو کردووەتەوە.

ڕێژاو

شۆڕەسوارانی دێموکرات لە گوندی ڕێژاو به شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغیان کردووە و وێنەی ڕێبەرانی شەهیدیان له هەموو کۆڵانەکانی شار هه ڵواسیوە.

سەرپێڵ زەهاو

ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی دێموکرات لە دەروازەی قەره بڵاغ، پردی ئەڵوەند، گەڕەکی فەرهەنگیان، گەڕەکی زەعفەران، مزگەوتی جامیعه، پاڕکی گشتیی شار، کەلی داوود، ناوکەلی سەرپێڵ و شەقامی دوکتورەکان بە بڵاو کردنەوەی وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.

قه سری شیرین

ئەندامان و تێکوشەرانی دڵسۆز و وەفاداری حیزبی دێموکرات له زۆربەی کۆڵانەکانی شار تراکت وپۆستێری تایبەت بە ٢٢ پووشپەڕیان لە پاڕکی میللەت، دەروازەی شار، شەقامی دوکتورەکان، گاراژی گشتی بۆ کرماشان، سەر ڕێگای چوونه دەرەوەی شار بۆ مەرزی پەرویزخان بڵاو کردووتەوە.

بۆکان

ڕۆڵە دلێرەکانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لە پاڕکی میللەت، ئاتەش‌نیشانی، پاڕکی ساحلی، فەرهەنگیانی قەدیم، چوارڕای ئیمام جومعە، فەلەکەی فەرمانداری، جاددەحەسار، ئەبووزەر چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە بردووە.

سەقز

شۆڕەسوارانی دێموکرات و ڕێگای شەهیدان لە شاری سەقز بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تێرۆركرانی شەهید دوكتور قاسملوو بۆ چەندمین جار لە قەرەچێ ئـاوا، بەردبران، شاناز، كه ريم ئاوا و ته‌په‌ى مالان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی و بڵاوکردنەوەی پۆستێر و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژە، یادی شەهیدانی٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت.

کوردستانی