![](/wenekan/2016-07/329520-2935cb32e8307bee82342883712853eb.jpg)
کوردستان میدیا: خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا دوکان و بازاڕیان داخستووە و وەڵامی بانگەوازی مانگرتنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان داوەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا، ڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە دوای بانگەوازی مانگرتنی گشتی، دوکان و بازاڕەکانیان داخستووە.
بەپێی ئەو ڕاپۆراتانەی بە دەست ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، شارەکانی سەقز، مەهاباد، شنۆ، مەریوان و ورمێ دوکان و بازاڕیان داخستووە و پەیمانی وەفادارییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و شەهیدان نوێ کردەوە.
بەرپرسانی ئیدارەی ئهماكنی ڕێژیمی ئێران لە شاری سەقز ههڕهشهیان له دووكانداران و بازاڕیان كردووه كه نابێ مانگرتن بهڕێوه بهرن. هەروەها ڕێژیمی ئێران له ڕێگای ئۆرگانهكانی دیكهی سهركوتكهری وهكوو ئیتلاعات و سپا، ههڕهشهی تایبهتی له زۆربهی ئهو كهسانه كردووه كه پهروهندهیهكی سیاسیان ههیه یان كهسێكیان سیاسیه، كه به هیچ شێوهیهك نابێ ههوڵ بدهن ئهو مانگرتنه سهر بكهوێ. ئهم ههڕهشانه به شێوهی سهردان كردن، بانگهێشت كردن و پێوندی له ڕێگای تهلهفۆنهوه بووه.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەست ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ڕێژیمی ئێران لە شاری شنۆ تەلەفۆن بۆ دوکانداران دەکات و بە زۆر دوکانەکانیان پێ دەکاتەوە.
هەروەها لە شارەکانی ورمێ و مەهاباد و مەریوانیش خەڵک وەڵامی بانگەوازی حیزبی دێموکراتیان لەمەڕ مانگرتنی گشتیی داوەتەوە و خەڵک پێشوازییان لە بانگەوازی حیزبی دێموکرات کردووە.
لە شاری پیرانشاریش بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هەڕەشەیان لە خەڵک و دوکانداران کردووە کە نابێ دوکان و بازاڕ دابخەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکان ڕێژیمی ئێران لە دزەی مەرگەوەڕی ورمێ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی وێنەی ئەو دوکانانەی کە داخراون گرتووە.
هەروەها هێڵی ئینتێرنێت لە شارەکانی کوردستان یا پچڕاوە یا زۆر لاوازه.
بەپێی ئەو هەواڵەی کە ئێستا بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە لە ساری مەهاباد بە شێوەیەکی زۆر بەرچاو دوکان و بازار داخراوە و هاتوچووی خەڵک زۆر کەمە.
![کوردستان](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/598153-f78106a58fbf5681e298102013a3a3c5.jpg)
![کوردستان](http://www.kurdistanmedia.com/wenekan/2016-07/997205-d5c34865b716a66216ede33d7553d31f.jpg)

کوردستان بەپیر بانگەوازی حیزبی دێموکراتەوە هات