![](/weney-mallperr/13273.jpg)
کوردستان میدیا: ٤ ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، محەممەد ئاژەند، عەلیڕەزا مورادی، مۆرتەزا کەریمی و حوسێن ئومیدواری، لە ئەندامانی سپای ڕێژیمی ئێران لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامێکی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، ٧ پاسداری دیکەی ڕێژیمی ئێران، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.
بەپێی زانیاریی هەندێک لە سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، فەرماندەیی سپای تیرۆریستی پاسداران لە سووریە هەڵوەشاوەتەوە. سەرەڕای هەڵوەشانەوەی فەرماندەیی سپا لە سووریە، متمانە و باوەڕیش لە نێو میلیشاکانی ژێر ڕێنوێنیی سپای ڕێژیم، تووشی پشێوی و دڵەڕاوکێ بووە.
بەشداریی بەرچاو و بەرینی هێزەکانی سپای پاسداران لە سووریە و پشتیوانیی هەمە لایانە لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و دابینکردنی چەکوچۆڵ بۆ سەرکوتی هاووڵاتییانی سڤیل و کوشتاری دڕندانەی ئەوان، بووەتە هۆی ئەوەیکە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە ئەوە ڕابگەیەنێ کە ڕێژیمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە و هەنووکە سپای پاسدارن لە سووریە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە.