ڕۆژی شه‌ممه، ڕێكه‌وتی ١٧ی جۆزه‌ردان ، كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان )UNPO(، به به‌شداریی دوكتور "عه‌لی عه‌بدیلزاده"، جێگری به‌شی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و نوێنه‌ری حیزبی دێموکرات له‌م ڕێكخراوه‌دا، به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به په‌سه‌ندكردنی بڕیاری كاریی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستی پێكرد و پاشان سكرتێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان ڕاپۆرتی شه‌ش مانگی ڕابردووی خۆی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد.
له‌م ڕاپۆرته‌دا، باس لە پێگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان له ئاستی جیهانیدا و باسێکی گرینگ له‌سه‌ر مافی دیاریكردنی چاره‌نووس كرا.
له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان چه‌ندین چالاكیی گرینكی له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری له‌سه‌ر پرسی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، به‌ڕێوه بردووه.
له بڕگه‌یه‌كی دیکەی ڕاپۆرته‌كه‌دا، سكرتێری ڕێكخراوی نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان تیشكی خسته سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی یه‌ک ساڵی ڕابردووی ڕێكخراو كه دوای تاوتۆێكردن و هه‌ڵسه‌نگاندن، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌وه په‌سند كرا.
لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ڕاپۆرتی ماڵی، له‌لایه‌ن سكرتارییه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكانەوە پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرا.
به‌شی كۆتایی كۆبوونهوهکه بۆ باسكردن له‌سه‌ر داواكاریی ئه‌ندامه‌تیی چه‌ند لایەن له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان و به‌رنامه داڕشتن بۆ كۆنگره‌ی داهاتووی ڕێكخراو، ته‌رخان كرابوو.