ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، کۆنفڕانسی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، به به‌شداریی "ئه‌رده‌ڵان بێهرووزی" نۆێنه‌ری ڕێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و "ڕه‌حیم بێهرووز" نوێنه‌ری ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و به‌شێکی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کانادا له شاری "کیچنێر" به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای کۆنفڕانسه‌که وێڕای به‌خێرهاتنکردنی به‌شداربووان له‌لایه‌ن دوکتور "ڕۆژان ئاشتاب" به‌رپرسی کۆمیتهوە، به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ڕه‌قیب و ڕاگرتنی خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له گیانی پاکی شه‌هیدانی حیزب و گه‌ل، ده‌ستی پێ کرد.
دواتر له‌لایه‌ن "ڕه‌حیم بێهرووز"، وێڕای شیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ کۆمیته‌ی نوێ، ده‌نگی مه‌شروعییه‌تی کۆنفڕانسی دوازده‌هه‌م وه‌رگیرا و کۆنفڕانس به‌هۆی نزیکبوون له ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، به ناوی کۆنفڕانسی "پێشمه‌رگه" ناوزه‌د کرا.
پاشان "ئه‌رده‌لان بێهرووزی"، وێڕای پێشکه‌شکردنی بابه‌تێکی ته‌شکیلاتی، ئاڵوگۆڕه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به پێکهاتەی حیزب و نموونه‌ی له وڵاتی فه‌رانسه، هێنایه به‌رباس. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به چه‌ندین بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به حیزبی دێموکرات کرد.
له بڕگه‌یه‌کی تری کاره‌کانی کۆنفڕانس، ڕاپۆرتی کار و چالاکییه‌کانی کۆمیته له‌لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیته‌ی حیزب له ڕۆژهه‌ڵاتی کانه‌دا، د. ڕۆژان ئاشتاب، پێشکەش کرا. دواتر ئه‌ندامان پرسیار و تێبینی و پێشنیاره‌کانیان خسته ڕوو و له‌لایه‌ن هاوڕێیانی به‌رپرسیاره‌وه وڵام درانه‌وه.
له به‌شی کۆتاییدا دوای چه‌ند کاتژمێر کاری به‌رده‌وام، له هه‌ڵبژاردنێکی دێموکراتیک‌دا کۆمیته‌ی نوێ هه‌ڵبژێردرا.