کوردستان میدیا

چوارشەممه 14ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڕیادیک بۆ بەرزڕاگرتنی یادی "ئەنوەر سوڵتانپەنا" لە نۆڕوێژ بەڕێوەچوو

12:18 - 18 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: لە یەکەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام ''ئەنوەر سوڵتانپەنا'' شاعێر و تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆڕیادێک لە وڵاتی نوڕوێژ بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی سەرماوەز، کۆڕیادێک بۆ یەکەم ساڵیادی کۆچی دوایی مام ''ئەنوەر سوڵتانپەنا'' بە بەشداریی بنەماڵە، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی مام ئەنوەر و ئەویندارانی شێعر و ئەدەبی کوردی لە نۆروێژ بەڕێوەچوو.

لەو کۆڕیادەدا لە سەر کەسایەتیی مام ''ئەنوەر'' و کاریگەریی ناوبراو لە سەر هونەر و شێعری کوردی باس کرا و زۆر لایەنی پڕشنگداری کەسایەتی و هونەریی مام ئەنوەر خرانە ڕوو.

هاوکات چەندین بیرەوەری، شێعر، پەخشان و هەڵبەستی مام ئەونوەر پێشکەش کران.

پەیامی کومیتەی گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ لە لەیەن  "ئیبراهیم لاجانی"ـیەوە پێشکەش بە بەشدارانی کۆڕیادەکە کرا.

لەو کۆڕەدا هونەرمەند "قادر ئەلیاسی" بە پێشکەشکردنی چەند گۆرانیەک هەستێکی تایبەتی بە کۆڕیادەکە بەخشی.

مام ئەنوەر، یەکێک لە تێکۆشەرانی دێرینی حیزبی دێموکرات بوو، ناوبراو جیا لەوەی کە تێکۆشەرێکی سیاسی بوو، لە بواری شێعر و وەرگێڕانیشدا دەستێکی باڵای هەبوو و لەو بارەوە چەندین بەرهەمی چاپکراوی هەیە .