![](/weney-mallperr/13483.jpg)
کوردستان میدیا: هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، گیانی ئەندامێکی کوردستانی ئێرانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان ئەستاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کەسێکی تەمەن ٣٥ ساڵ کە لە شاری پیرانشارەوە چووبووە ناو هێزەکانی داعش، لە بوردۆمانی هێزەکانی پێشمەرگە لە نێوان هەولێر و مووسڵدا کوژرا.
ئەو کەسە کە ناوی عومەر عەبدوڵڵازادەیە، ساڵی ڕابردوو پێوەندی بە داعشەوە کردووە و چەند ڕۆژ لەمەوبەریش بە دەستی پێشمەرگەی کوردستان کوژرا.
سەرچاوەی هەواڵەکە باسی لەوە کرد کە؛ لەگەڵ ئەو کەسە، چەندین نەفەر چوونەتە نێو دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامییەوە، بەڵام بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار، لەبەر پرۆسەی شانۆی هەڵبژاردن بێدەنگەیان لێ کردووە.
هەروەها دەگوترێت کە؛ برایەکی عومەر عەبدوڵڵازادە، ٢٥ ساڵ لەمەوبەر، لە شەڕی پێشمەرگەدا، کوژراوە و بنەماڵەی ناوبراوان سەر بە بونیاد شەهیدی کۆماری ئیسلامین.
ماوەبەماوە هەواڵی کوژرانی کوردانی خۆرهەڵات لە نێو داعشدا بڵاو دەبێتەوە، کە پێشتر سکرتێری گشتیی حیزب لە وتارێکدا وەباڵی ناردنی لاوانی کورد بۆ نێو ئەو گرووپە تیرۆریستییەی خستبووە ئەستۆی دام و دەزگای ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
مستەفا هیجری نووسیبووی کە؛ لە شەڕی دژ بە داعشدا، کۆماری ئیسلامی بە ڕواڵەت بوونی هەیە، بەڵام لەژێرەوە هاوکاریی ئەو گرووپە دەکات و زۆرترین قازانج لە شەڕی جیهانیی دژ بە داعش دەکات.