![](/weney-mallperr/13471.jpg)
کوردستان میدیا: لە پەراوێزی کۆبوونەوەیداووسدا، کۆبوونەوەیەکی نافەرمی سەبارەت بە کێشەی سووریە و دانووستانەکانی حەوتووی داهاتوو لە پشت درگا داخراوەکان بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا دەمەقاڵەیەک کەوتۆتە نێوان تورکی فەیسەڵ نوێنەری عەربستانی سعوودی و محەممەد جەواد زەریف.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ئەم دەمەقاڵەیە لە ڕێکەوتی چوارشەممە ٣٠ی بەفرانبار، بەرانبەر بە ٢٠ی ژانویە، لەسەر کۆبوونەوەی ئاشتیی سووریە کە بڕیار وایە ئەمڕۆ ٥ی ڕێبەندان بەڕێوە بچێت و ئەوەیکە چ لایەن و گرووپگەلێک بە نوێنەرایەتیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە تێیدا بەشدار بن، ڕوویداوە.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە، عەربستانی سعوودی پشتیوانیی لە بەشێک لە ئۆپۆزیسیونی سووریە دەکات و ئێران پشتیوانیی لە ڕێژیمی بەشدار ئەسەد دەکات.
لەو کۆبوونەوەدا وەزیری دەرەوەی ئێران هەر جۆرە چاوپێکەوتن و وتووێژێکی نهێنیی لەگەڵ نوێنەری عەربستان ڕەت کردۆتەوە، لەبەرانبەریشدا، تورکی فەیسەڵ دەڵێت؛ لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ زەریف و دیکەی بەرپرسانی نێونەتەوەیی بەشداربووە.
عەرەبستان و ئێران لە دوای هێرش بۆ سەر سەفارەتی عەربستانی سعوودی لە تاران لە لایەن گرووپە توندڕەوەکان، بەنیسبەت لەسێدارەدانی شێخ نەمرەوە، پەیوەندییە ئابووریی و دیپلۆماتیکەکانیان پچرا.