![](/weney-mallperr/13237.jpg)
کوردستان میدیا: ئەحمەد عەلەمولهودا، پێشنوێژی هەینیی شاری مەشهەد، وتەکانی پێشتری خۆی سەبارەت بە پشتگیریی هێرشبەرانی سەر کۆنسولگەریی عەرەبستانی وەرگرتەوە. ئەو ئاخوندە بناژۆخوازە هیوای خواستووە کە مەسەلەی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەکان لەئێراندا بۆ هەمیشە کۆتایی پێ بێت.
ئەحمەد عەلەمولهودا، پێشنوێژی هەینیی شاری مەشهەد، ڕۆژی هەینی ١٨ی بەفرانبار، لە خوتبەکانی نوێژی هەینیدا، وێڕای دانپێدانان بە بێئابڕوویی رێژیم و ترس و دڵەڕاوکێی لە ئاکامەکەکانی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی عەرەبستان، ئەو کردەوەی بە پێچەوانەی ئابڕوومەندی لەقەڵەم دا و گوتی نائەمن نیشان دانی باڵوێزخانەکان لە وڵاتدا، بەرژەوەندییەکانی نیزام دەخاتە مەترسییەوە.
ناوبراو لە درێژدا و بە مەبەستی شاردنەوەی ترس و شڵەژاویی ڕێژیم، پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیی بە شانازی لەقەڵەم دا.
عەلەمولهودا ئەو وتانەی لە کاتێکدا هێناوەتە ئارا کە ڕۆژێک پێشتر و لە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە شەیخولنەمر، ئاخوندی ناڕازیی شیعە، داکۆکی لە دژکردەوەی کەسانی شۆڕشگێڕ بە نیسبەت ئێعدام کردنی ناوبراو کردبوو.
بەرنوێژانی هەموو شارەکانی ئێران، لە خوتبەی ئەم حەوتوویەی خۆیاندا، بە نیسبەت هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی سعوودیە پەشیمانیی خۆیان دەربڕیوە. لە تارانیش ئیمامیی کاشانی بە باس کردنی ئەوەی کە ڕێبەری ڕێژیم دژی هێرش بۆ سەر بینا و شوێنە دیپلۆماتیکەکانە؛ گوتی هێرشبەران کەسانی سیخۆڕ و تاوانبار بوون.
سووڕانی لەناکاوی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی، دەرخەری ترس و دڵەڕاوکێی ڕێبەری ڕێژیم لە چەقین لە دۆخێکدایە کە پێش لە ئیزندان بە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ڕێژیم پێشبینی نەکردبوو.
شیاوی وتنە کە، خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی دیکەی ڕێژیمیش، بەردەوام وەکوو کارتێکی گوشار لە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەکان کەڵکیان وەرگرتووە و تەنانەت لە ڕۆژژمێری ئێرانیشدا ڕۆژێکیان بۆ ڕێزگرتن لە هیرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریگا دیاری کردووە.