![](/weney-mallperr/13216.jpg)
كوردستان میدیا: یاسای ڕوونبوونی پاڵپشتیی دارایی ئێران له تیرۆریسم، ستانداردێكی نه‌لواوی بۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا پێك هێناوه كه به‌پێی ئه‌و یاسایه ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێرستی گه‌مارۆی فه‌رمانی ئیجرایی ١٣٣٨٢دان، تا كاتی بڕیاری كۆنگره بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاساكه یان په‌سندكردنی یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه، بۆ هه‌تاهه‌تایه له پێرستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكادا بمێننه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی ئینتێرنێتیی یاسای گه‌مارۆكان سه‌ر به وه‌زاره‌تی خزێنه‌داریی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كومیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، به‌پێی ٣٦٦٢ HR گونجاو له‌گه‌ڵ یاسای ڕوونبوونی پاڵپشتیی دارایی ئێران له تیرۆریسم، گه‌ڵاڵه‌ی گه‌مارۆی نوێ بۆ سه‌ر ئێران تاوتوێ ده‌كات.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه وێڕای داواكارییه‌كانی دیكه، پێش به سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌گرێ تا ناوی بانكه ئێرانییه‌كان له پێرستی گه‌مارۆكان كه بڕیاره به‌پێی ڕێككه‌وتنی ناوكی نێوان ڕۆژئاوا و ئێران، شموولی به‌خشش ببن، ده‌ربهێنێ. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا گه‌ره‌نتی بدات به كۆنگره كه ئه‌و بانكانه به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌هوی یان به ئه‌نقه‌ست، یارمه‌تی و پاڵپشتیی دارایی تیرۆریسمیان نه‌كردبێ.
به‌پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه ئه‌م دامه‌زراو و كه‌سانه، نابێ له پێرستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران بسڕدرێنه‌وه.
١- سوپای پاسدارانی ئێران، یان هه‌ر یه‌ك له كاربه‌ده‌سته‌كانی كه ئه‌مواڵ یان قازانجی هه‌ر كام له داراییه‌كانیان به‌پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی ئابووری به‌په‌له‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی (IEEPA) ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه؛
٢- ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی یان به نوێنه‌رایه‌تی له تاكێك كه ئه‌مواڵ و داراییه‌كانی به‌پێی فه‌رمانی ئیجرایی ١٣٢٢٤ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه؛
٣- كه‌سێك كه ئه‌مواڵ و داراییه‌كانی به‌پێی یاسای (IEEPA) و له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان به چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كان یان سیستمه مووشه‌كییه بالستیكییه‌كانی ئێران و دیتر چه‌كه باوه‌كانی تێكده‌ری سه‌قامگیری، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و چیدیكه به شێوه‌ی ئاگایانه له گواستنه‌وه و جێگۆڕكێی دارایی یان ساخته‌كاریی یان چالاكییه‌كانی دیكه به‌شداریی نییه.
یاسای ڕوونبوونی پاڵپشتیی دارایی ئێران له تیرۆریسم ته‌نانه‌ت پێش به سه‌رۆك كۆماری ئەمریکا ده‌گرێ تا به‌پێی فه‌رمانی ئیجرایی ١٣٣٨٢، گه‌مارۆی سه‌ر بانكه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌پێی به‌ندی ٢ (١) (C)ی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه، سه‌رۆك كۆمار ده‌بێ نووسراوه‌یه‌ك بدات به كۆنگره كه بیسه‌لمێنێ بانكی سپه‌ی ئێران خزمه‌تگوزاریی دارایی نه‌كردووه به كه‌سانی حه‌قیقی و حقووقی كه به‌پێی فه‌رمانی ١٣٣٨٢ له پێرستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكادان.
به‌ڵام به‌پێی ئه‌م ڕاستییه كه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داریی ئه‌مریكا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه بانكی سپه پاڵپشتی و خزمه‌تگوزاریی دارایی كردووه له ڕێكخراوی پیشه‌سازیی هه‌وا فه‌زای ئێران و هه‌روه‌ها پاڵپشتیی دارایی كردووه له گرووپی پیشه‌سازیی شه‌هید هێمه‌ت و گرووپی پیشه‌سازیی شه‌هید باكری، كه هه‌ر هه‌موویان له پێرستی پاشكۆی فه‌رمانی ئیجرایی ١٣٣٨٢دان و شموولی گه‌مارۆكانی ئه‌م فه‌رمانه ده‌كه‌ن، ئه‌م كاره به ته‌واوی نه‌لواو ده‌بێت.
له‌وێڕا كه شێوه‌زاری به‌ندی ٢ (١) (c)ی یاسای ڕوونبوونی پاڵپشتیی دارایی ئێران له تیرۆریسم، هه‌ستیارییه‌كی به كات نییه، سه‌رۆك كۆماری ده‌بێ بیسه‌لمێنێ كه تۆمه‌ته پێشووه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌مه‌ڕ بانكی سپه دروست نییه و بیسه‌لمێنێ كه بانكی سپه، خزمه‌تگوزاریی دارایی و پاڵپشتیی ئابووری نه‌كردووه له‌و دامه‌زراو و تاكانه‌ی كه به‌پێی فه‌رمانی ئیجرایی ١٣٣٨٢، گه‌مارۆیان خراوه‌ته سه‌ر. ئه‌نجامی وه‌ها كارێك له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه دوورە له ڕاستی.
به واتایه‌كی دیكه یاسای ڕوونبوونی پاڵپشتیی دارایی ئێران له تیرۆریسم، ستانداردێكی نه‌لواوی بۆ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا پێك هێناوه كه به‌پێی ئه‌و یاسایه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له لیسته‌ی گه‌مارۆی فه‌رمانی ئیجرایی ١٣٣٨٢دان، تا كاتی بڕیاری كۆنگره بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یاساكه یان په‌سندكردنی یاسایه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م یاسایه، بۆ هه‌تاهه‌تایه له پێرستی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكادا بمێننه‌وه.