کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٩مین ساڵڕۆژی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی لە وڵاتی سوید ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ بەڕێوە چوو.
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٩مین ساڵڕۆژی تێرۆری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێ عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر له شاری ستۆكهۆڵمی وڵاتی سوید به‌ڕێوه چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب" له لایه‌ن كۆڕی یەکیەتیی لاوانی دێموكرات له سوید و پاشان خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیان و خه‌باتی هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاریی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ـ سوید له لایه‌ن "كاكه‌برا ئه‌لیاسی"، به‌رپرسی كۆمیته خوێندرایه‌وه.
لە بەشێکی پەیامی کۆمیتەی سویددا ئاماژە بە ڕۆلیی کاریگەری د. قاسملوو لە بەرەوەپێشبردنی خەباتی نەتەوەی کورد کرا بوو کە د. قاسملوو لە ئەو دەگمەن ڕێبەرانە بوو لە جیهاندا کە هەموو تواناکانی خویی بۆ خزمەت میللەتەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد و ئەوەی لە دەستی هات بە باشترین شیوە ئەنجامی دا.
د. قاسملوو سیاسەتمەداریکی واقیع بین، دیپلۆماتکاریکی بەتوانا ، زمانزانیکی شارەزا و دێموکراتیکی ڕاستەقینە بوو. د. قاسملوو لە بواری پەروەردە و فێرکردن و بیر و هزر و هەستی ئینساندۆستی و ئازادیخوازی و پێگەیاندنی کادر، گەورەترین خزمەتی بە جووڵانەوەی ڕزگاریخوازیی نەتەوەکەمان کرد.
ئەو پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبی فیری نورمە دێموکراتیکەکان دەکرد و پیداگریکی سەرسەختی پاراستنی ئوسوولی دێموکراتیک و پابەندبوون بە پرستیژ و رەعایە کردنی ماڤی مرۆڤ ئەو ئەسڵە کە ئەندامی حیزبی دەبێ وەک ئینسانیكی شۆڕشگێڕی دێموکرات هەڵسووکەوت بکات هەم لەگەڵ یەکتر، و دەوروبەر و کۆمەڵگا و تەنانەت لەگەڵ دوژمنەکەشیان دەبێ ڕەفتارێکی ئینسانە ڕەچاو بکات.
لە بڕگەیەکی دیکەی پەیامی کۆمیتەدا ئیشارە بە وەزعی ئیستای ئێران و کوردستان کرابوو و تییدا هاتبوو کە" لە دەسپێکی ئەو هاوینەدا پارێزەرانی وڵات پێشمەرگەکانی کوردستان، هەڵگرانی مەشغەڵیی ڕاسان، به چه‌کی بڕوا و ئیراده‌ی قایم گەروانەتەوە ناو دڵی خاک و لە شار و گوندەکانی کوردستان کۆبوونەوەی جەماوەری پێک دێنن و پێشوازی خەڵکی کوردستانیش لە ڕۆلەکانی خویان جێگای دەست خوشی و دڵگەرمییە.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه فیلمێک له وته به نرخه‌كانی دوكتور قاسملوو كه له لایه‌ن به‌شی ڕاگه‌یاندنی حیزب ئاماده كرابوو، پیشان درا.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی هاوكاری هێزه سیاسییه‌كانی كورد و كوردستانی له لایه‌ن "عه‌بدۆڵڵا عه‌بدی" و په‌یامی یهكیەتییهكانی ژنان، لاوان و كوردان له لایه‌ن "ئاره‌زوو حیسامی" خوێندانهوه.
خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی فێدراسیۆنی كۆمه‌له كوردیه‌كان له سوید له لایه‌ن "كایا ئێزۆڵ" به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوو.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه "كۆڤان ئامێدی" به نوێنه‌رایه‌تی له پارتی سۆسیالیستی كوردستانی باكوور چه‌ند وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو باسی لەوە کرد کە دوکتور قاسملوو ڕێبه‌رێكی بێ وێنه له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوەڕاست بوو. نوێنه‌ری پارتی سوسیالیستی كوردستان له كۆتایی قسه‌كانیدا ڕوو له حیزب و سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان داوای كرد كه هه‌ر وەک حیزبی دێموكرات له كاتی دوكتور قاسملوو یارمه‌تی ئێوه‌ی ده‌دات، ئێستا ئێوه‌ش پێویسته له خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران یارمه‌تی ئه‌وان بده‌ن.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه كورته‌یه‌ك له ژیانی شه‌هید عه‌بدۆڵلا قادری ئازه‌ر لە لایەن ئەمیر سوڵتانی خوێندرایەوە و به شێوه‌ی تایبه‌ت به‌خێرهاتنی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان كرا.
پاشان هه‌ریه‌ك له دوكتور "حوسێن خه‌لیقی" و "باباعه‌لی مێهرپه‌روه‌ر" وه‌كوو ئه‌ندامانی پێشووی ڕێبه‌ری حیزبی دێموكرات و دۆستی نزیكی دوكتور قاسملوو چه‌ند وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش كرد.
دوكتور خه‌لیقی له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به ژیان و هه‌وڵه‌كانی دوكتور قاسملوو. ناوبراو هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوكتور قاسملوو ئاشنایی زۆری له نووسینه‌كانی فیلسوفه ئۆرووپاییه‌كان هه‌بوو. دوكتور خه‌لیقی، قاسملووی به ڤۆلتێر، فیلسووفی ئینگلیزی شۆبهاند كه هه‌روه‌ك ئه‌و دوكتور قاسملووش خۆشبهیان بوو و ده‌یتوانی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی كه‌م قانع بكات.
باباعه‌لی مێهرپهروهیش له باسه‌كه‌ی خۆیدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه دوكتور قاسملوو كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزمای هه‌بوو و له چوارچێوه‌ی حیزبی دێموكرات نه‌مابوو و كاریگه‌ری له گۆڕه‌پانی سیاسیی ناوچه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌بوو. ناوبراو هه‌روه‌ها پاش ئاماژه به تواناییه‌كانی دوكتور قاسملوو، وتی كه قاسملوو ئه‌زموونی زۆری له خه‌باتی نهێنی، خه‌باتی ناو شار، شاخ و دیپلۆماسی هه‌بوو و ئه‌مه‌ش ئه‌وی زۆر باش په‌روه‌رده كردبوو كه هه‌نگاوی دروست و عه‌مه‌لی هه‌ڵبگرێ.
له كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه، "فرێدریك ماڵم" ئه‌ندام پارله‌مانی سوید له حیزبی لیبراڵ چه‌ند وته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دوكتور قاسملوو و داواكاریه ڕه‌واكانی ئه‌و و حیزبی دێموكرات پێشكه‌ش كرد. ناوبراو جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌روا خه‌ریكه درێژه به كرده‌وه تێرۆریستییه‌كانی له ده‌ره‌وه ده‌دات و پێویسته به شێوه‌ی جیددی له به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕژیمی ڕاوه‌ستین.
لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامیان پێشکەش کرد کە بریتین لە:
ـ یه‌كیەتیی نیشتمانیی كوردستان
ـ حیزبی شیۆعی كوردستان