کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە باکووری کوردستان بەرز ڕاگیرا

21:14 - 21 پووشپەڕ 2716

کوردستا میدیا: لە ناوچەی قۆسەر، لە لایەن لۆکالێ پلاتفۆرمی دێموکراتی کورد کۆڕیادێک بۆ شەهید دوکتور قاسملوو و شەهیدانی نوێی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی شەهید دوکتور قاسملوو و ٢٧ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و ڕێزگرتن لە کاوە جەوانمەرد ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و شەهید سەرکەوت سەمەدی کادری حیزبی دێموکرات، لە لایەن لۆکاڵی پلاتفۆرمی دێموکراتی کورد کۆڕیادێک لە ناوچەی قۆسەری کوردستانی باکوور بە بەشداریی کوردانی هەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوە چوو.

لە سەرەتای کۆڕیادەکەدا، لە لایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە بەخێرهاتنی میوانان کرا و پاشان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان چەند ساتێک بە بێدەنگی ڕاوەستان.

پاشان داوا لە دوکتور خالید ئامێدی، مامۆستا عومەر سلێمان و حەمید سمایل‌ئاغا کرا کە هەر کامەیان لە سەر ئەم شەهیدانە و پرسی ڕۆژ قسە بکەن.

هەروەها هەر کام لەو کەسایەتیانە لەسەر گیانفیدایی ئەو شەهیدانە، یەکگرتوویی کورد، گرینگیی بە دەوڵەتبوون و سەربەخۆیی کوردستان جەختیان کردەوە.

لەو کۆڕیادەدا دروشمی وەک بژی پێشمەرگە، بژی کورد هەر بژی کوردستان بەرز کرایەوە.

یادی
یادی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە باکووری کوردستان بەرز ڕاگیرا

یادی
یادی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە باکووری کوردستان بەرز ڕاگیرا