کوردستان میدیا

پێنجشەممه 26ی خاکەلێوه 2721
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی کیمیابارانی "هەڵەبجە" لە ئاڵمان بەرز ڕاگیرا

11:48 - 29 رەشەمه 2720

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەمە لە ئاڵمان، بەبۆنەی ٣٣ـەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی "هەڵەبجەی شەهید"، لەلایەن گرووپی کۆمکار بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە "نۆرنبێرگ" ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا چەندین پەیام بە زمانی کوردی و ئاڵمانی، سەبارەت بە کارەساتی کیمیابارانی "هەڵەبجە" لەلایەن بەشداربووانەوە خوێندرانەوە.

هەروەها بە پێشکەش کردنی سروود و هۆنراوە، ڕێز لە شەهیدانی هەڵەبجە گیرا.

ڕێکەوتی ١٦ی مارسی ساڵی ١٩٨٨ی زایینی لەلایەن ڕێژیمی "سەدامـ"ـەوە، بە فڕۆکەی شەڕکەر هێرشی کیمیایی کرایە سەر "هەڵەبجە". لەو تاوانە دڵهەژێنەدا زیاتر لە ٥ هەزار خەڵکی مەدەنی شەهید بوون و بە دەیان هەزار کەسیش بریندار و ئاوارەی ناوچە و بەشەکانی دیکەی کوردستان بوون.