کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا

20:05 - 19 پووشپەڕ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

مەهاباد

ئەندامان و ڕۆڵە قارەمانەکانی دێموکرات لە شاری مەهاباد بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغاتیی وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان دووپات کردەوە.
ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
تێرمیناڵی گەوره، شەهرەکی کارمەندان، تەپەی قازی، زەمینه‌کانی شارەداری، شەقامی صداوسیما، پارکی میللەت، وروودی شار، تاقەدار، شەقامی بیمارستان، پارکی باغی شایگان، بەری مەدرەسه، بەری شیلانان، باغی سەفا

هەروەها ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٨ی پووشپەڕ لە شاری مەهاباد ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە سەدان بانگەوازی مانگرتنی گشتییان لە نێو نوێژخوێنانی مزگەوتی سووردا بڵاو کردەوە و هەوەها بە كورتەنامەی مانگرتنی شار، دەنگی دلێری شاخە داوایان لە خەڵكی مەهاباد كردووە كە بەشداریی مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕ بکەن.

سنه

ئەندامان و لایەنگرانی تێکۆشەر و چاونەترسی دێموکرات لە شاری سنەی سەربەرز بە چالاکیی تەبلیغاتی پەیمانی ڕێز و ئەمەگناسییان لەگەڵ حیزبی دێموکرات و شەهیدانی گەلەکەمان نوێ کردەوە.

ڕۆژی پێنج‌شەممە ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و ڕێڕەوانی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی سەربەرزی قۆناغی ڕاسانەوەی دێمۆکرات و ڕۆڵەکانی قاسملوو لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕدا، لە چەندین شوێنی شاری سنە دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغیی بەربڵاو و بە بڵاوکردنەوەی وێنە و وتەکانی دوکتور قاسملووی ڕێبەر و هەڵواسینی پۆستەر و تراکتی تایبەت بە یادی ٢٢ی پووشپەر و سیاسەتی تێرۆر و سەرکوت و ڕەشەکوژیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیانان مەحکووم کرد و بە زیندووڕاگرتنی یادی شەهیدان و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ حیزبی دێموکرات دڵی جەماوەی شاری سنەی هەمیشە لە سەنگەریان شاد کرد.

ئەو شوێنانەی کار و چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:
ئەمیریە، مەیدانی ئێقباڵ، خیابانی مەولەوی و ژاندارمری، بناری کێوی ئاویەر، مەیدانی گاز، شارەکی ساحلی، شارەکی فێردەوس، شارەکی دگەران و موارەک‌ئاوا و چەندین شوێنی دیکە.

هەروەها لە چەمشاری سنە و لەسەر جادەی کامیاران، وێنە و تراکتی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕ بڵاو کرایەوە.

سەقز

ئەندامان و لایەنگرانی دێموکرات پەروەری شاری شەقز بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ ساڵڕۆژی تیرۆركردنی شەهید دوكتور قاسملوو لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە چەندین گەڕەكی شاری سەقز، بە بڵاوكردنەوەی پۆستێری كۆمیسیۆنی تەشكیلاتی نهێنی حیزبی دێموکرات تایبەت بەو بۆنە، هەروەها بەشێوەی دروشم نووسین بۆ بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتی، لەم شوێنانەی خوارەوە بە شێوەی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوەچوو.

گەڕەكی شاناز، خیابانی مزگەوتی حەزرەتی عومەر و كەریم ئاوا.

بۆکان

ڕۆڵە نەبەزەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان ڕۆژەكانی پێنج‌شەممە و هەینی ڕێکەوتی ١٧ و ١٨ی پووشپەڕ، لە شاری بۆكان ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بڵاوكردنەوەی سەدان بەرگ لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە نێو خەڵک و بازاڕیان، بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەو شوێنانەی شاری بۆكان كار و چالاكیی تەبلیغی بەڕێوە چوو. پاركی ساحلی و جادەی كۆستە، مەزگەوتی جامیعەی بۆكان لە كاتی نوێژی هەینی، مەزگەوتی جامیعەی میراوا لە كاتی نوێژی هەینی، مەزگەوتی گوندی كۆستە لە كاتی نوێژی هەینی.

هەروەها ئەندامانی حیزب بە ناردنی كورتەنامەی مانگرتنی شار، دەنگی دلێری شاخە بۆ بازاڕیان و كارمەندان و مامۆستایان و خەڵكی گوندەكان، داوایان لە خەلك كردووە لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕدا بەشداری بكەن.

٢٢ی
٢٢ی پووشپەڕ لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتەوە بەرز ڕاگیرا