کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئیزنی چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبی \'\'زایەڵە\'\' لە کوردستانی ئێراندا، نەدرا

14:18 - 30 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: پەرتووکی \'\'زایەڵە\'\' لە نووسینی عەلی عابیدی، لەلایەن ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامیی رێژیمی ئێرانەوە ئیزنی چاپ و بڵاوکردنەوەی پێ نەدرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پەرتووکی زایەڵە لە نووسین و ئامادە کردنی عەلی عابیدی، هونەرمەند و نووسەری ناسراوی کورد، لەلایەن ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامیی رێژیمی ئێرانەوە ئیزنی چاپی پێ نەدرا.
کۆپەڕی زایەڵە ٣١ ئاوازی کوردیی لەخۆ گرتووە و سەربارەت بە ئامێرەکانی تار، سێ‌تار و سەنتوور نووسراوەتەوە و بڕیار بووە کتێبفرۆشیی موکریان لە سەردەشت ساڵی پار چاپ و بڵاوی بکاتەوە، بەڵام پاش یەک ساڵ راگیران لەلایەن بەرپرسانی ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامیی رێژیمی ئێرانەوە ئیزنی چاپ و پەخشی پێ نەدرا.
هونەرمەند و نووسەری ناسراو مامۆستا عەلی عابیدی جیا لە بەشی ئاهەنگسازی کە خاوەنی دەیان بەرهەمی ناودارە، لە نووسیندا هەتا ئێستا ٣ کۆپەڕی مووزیکی لەژێر ناوەکانی \'\'لە دڵمایە، بەتەنیا جێم مەهێڵة و ژیلان\'\' بڵاو کردووەتەوە و نزیکە ١٠ کتێبی دیکەشی ئامادەی چاپ و بڵاو کردنەوەن.

6789.jpg