![](/weney-mallperr/1508.jpg)
کوردستان میدیا: سەندووقی نێودەوڵەتیی دراو لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندووە، لەنێو ١٨٨ وڵاتی جیهاندا ئێران لەباری هەڵاوسانی ئابوورییەوە پلەی یەکەمی هەیە.
بەپێی ئەو راپۆرتە نرخی هەڵاوسانی ئابووری لە ئێراندا ٤٢،٣%ـە و پلەی یەکەمی لە نێو ١٨٨ وڵاتی جیهاندا هەیە هەروەها ئەو نرخە ساڵی رابردووی میلادی ٣٠،٥% بوو.
ڤێنزۆئێلا بەنرخی ٣٧،٩% و سوودان بە نرخی ٣٢،١% لە پلەکانی دووهەم و سێیەمی هەڵاوسانی ئابووری پاش ئێران لە جیهان دان.
وڵاتانی مالاوی، بلاڕووس، گینە، ئیریترە، ئۆزبەکستان، تەمەن و بووتان، بەڕیز پلەی چوارەم هەتا دەیەم پێک دەهێنن.
بلاڕووس لە ساڵی رابردوودا لەباوری نرخی هەڵاوسانی ئابوورییەوە بە ٥٩،٢%ـەوە پلەی یەکەمی هەبوو، بەڵام ئەمساڵ بە ١٧،٥% لە پلەی پێنجەم دایە.