![](/weney-mallperr/13224.jpg)
كوردستان میدیا: ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه كه ده‌ری ده‌خه‌ن ده‌وڵه‌تی ئەمریكا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی سووریه و هه‌روه‌ها ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا، ڕازییه كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د تا مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٧ له لووتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سووریه‌دا بمێنێته‌وه.
ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه كه له ڕاستیدا وه‌كوو خشته‌یه‌كی تایبه‌ت به كاربه‌ده‌ستانی ئەمریكایی درووست كراون، ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنن كه دوای ٥ ساڵ، ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مین جاره كه باراك ئۆبامای سه‌ركۆماری ئەمریكا، باس له له‌سه‌ركار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ی كه له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ئاماژه‌یان پێ كراوه، ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ند مانگێك دوای كۆتایی هاتنی سه‌ركۆماریی باراك ئۆباما، كۆتایی پێدێت.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا ڕایگه‌یاند كه؛ ئه‌و خشته‌ی زهمانبهندییه كه درووست كراوه، ته‌نیا لێكدانه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تاییه كه بۆ جان كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئەمریكا و هه‌ندێك له گه‌وره كاربه‌ده‌ستی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته، به نیسبه‌ت قه‌یرانی سووریه ئاماده كراوه و هه‌ڵوێستی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ده‌وڵه‌تی ئەمریكا نیه.
ئاسۆشیتێدپرێس پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وت و زهمانبهندییانه كه له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا دیاری كراون، له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی په‌سندكراوی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به شێوه‌ی گوازتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریه، یه‌ك ده‌گرنه‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له كاربه‌ده‌ستانی ئەمریكایی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه، ئه‌وانه پێشبینی و سیاسه‌تی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی ئەمریكان.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌شدا كاربه‌ده‌ستێكی ئەمریكایی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگه‌یاند كه؛ ڕه‌نگه كاتی له‌سه‌ركار لادانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌وه‌ی كه دیاریكراوه، واته ساڵی ٢٠١٧ درێژتر بكرێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه پێشبینی ده‌كرێت كه هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و پارلەمانیی سووریه له مانگی ئاگۆستی ساڵی ٢٠١٧ واته ١٩ مانگی دیكه، به‌ڕێوه بچێ و له‌و نێوانه‌شدا ناوه‌ندێكی گوازتنه‌وه، حكوومه‌ت به‌ڕێوه ببات.