![](/weney-mallperr/12878.jpg)
کوردستان میدیا: ٥ ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەعید سەیاحتاهیری، محەممەد کامران، مستەفا چگینی، مەجید قوربانعەلی و محەممەد ئینانلوو لە ئەندامانی سپای ڕێژیمی ئێران، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەل ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراون.
هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویان کردەوە کە ئەو ٥ ئەندامانەی سپا لە سووریەدا کوژراون.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی، ئەندامێکی سپای تیرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریەدا کوژراوە.
هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران ڕاێگەیاند، سەعید سیاحتاهیری یەکێک لە پاسداراە پلەبەرزەکانی سپا بووە کە لە سووریە کوژراوە.
سیاحتاهیری یەکێک لەو کەسانە بووە کە لە سەرکوتی خەڵکی کوردستان و حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن ڕێژیمی ئێران لە کوردستان لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا چالاک و دەستی هەبووە.
ئەو پاسدارەی ڕێژیم هەروەها لە شەڕێ ٨ ساڵە نێوان ئێران و عێراقدا بەشدار بووە.
تا ئێستا زیاتر لە ١٥٠ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیم لە سووریه کوژراون.
بەشداریی بەرچاو و بەرینی هێزەکانی سپای پاسداران لە سووریە و پشتیوانیی هەمە لایانە لە ڕێژیمی بەشار ئەسەد و دابینکردنی چەکوچۆڵ بۆ سەرکوتی هاووڵاتییانی سڤیل و کوشتاری دڕندانەی ئەوان، بووەتە هۆی ئەوەیکە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە ئەوە ڕابگەیەنێ کە ڕێژیمی بەشار ئەسەد ڕووخاوە و هەنووکە سپای پاسدارن لە سووریە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە.