كوردستان میدیا: هێرش بەرجەستە بەهۆی رووداوێكی دڵتەزێنەوە لە ئاوایی سەوڵی تەپەی ناوچەی ئاڵەشین كۆچی دوایی كرد.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هێرش كوڕی مام تاغی و خێزاندار بوو و لە بنەماڵەیەكی نیشتمانپەروەردا لە دایك ببوو.
چەندین كەس لە بنەماڵەی ئەو ئەندامەی حیزبی دێموكرات پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و ئازار درابوون.
هێرش هەتا دوایین ساتەكانی ژیانی وەك ئەندامێكی حیزبی دێموكرات بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرك و راسپاردەكانی حیزبی لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان و ئاڵەشین جێبەجێ كردووە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی كۆچكردوو دەكات و خۆی بە شەریكی خەمیان دەزانێت.
رۆحی شاد