کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی لە رێوڕەسمی کۆچی دوایی "ئەبوو فەرید"دا کرد

18:34 - 10 گەلاوێژ 2722

شاندێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی "سوید" لە یەکەمین ساڵیادی کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و بەناوبانگی کوردستانی رۆژئاوا بەڕێز "سوبحی ئەیووب مستەفا" ناسراو بە "ئەبوفەرید " بەشداریی کرد.

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، شاندێکی  کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی "سوید" بە سەرپەرەستیی "مارف ئەحمەدی"، لە یەکەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی "ئەبو فەرید" لە شاری "ئیسکیلستوینای" ئەو وڵاتە بەشداری کرد و دەستە گوڵی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە بنەماڵەی "سوبحی" کرد.

پاشان پەیامی هاودەردیی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن "مارف ئەحمەدی" بەرپرسی ڕاگەیاندن لە "سوید" پێشکەش کرا.

"ئەحمەدی" لە وتەکانیدا "سوبحی ئەیووب مستەفا"ی بە دۆستێکی باش، دێموکراسیخواز و نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز بۆ بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان ناودێر کرد و پەیامی هاوخەمیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە بنەماڵەی "ئەبوفەرید" ڕاگەیاند.

لەو کۆریادەدا بەشێکی بەرچاو لە لایەنە سیاسییە کوردستانی و بیانییەکان پەیامی هاودەردیی خۆیان پێشکەش کرد.

پاشان "ڕێزان  مستەفا" کوڕی کۆچکردوو"ئەبو فەرید" سپاس و پێزانینی خۆی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕاگەیاند.