
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کودستانی ئێران لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆی سەبارەت بە کۆچی دوایی باوکی "ئاکۆ محەممەد" بەڕێوەبەری گشتیی ڕووداو ڕاگەیاند.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز کاک ئاکۆ محەممەد
وێڕای سڵاو و ڕێز
بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان سەرەخۆشیی خۆمتان پێشکەش دەکەم و هیوای سەلامەتی و تەمەندرێژی بۆ ئێوە و باقی ئەندامانی بنەماڵەکەتان دەخوازم.
لەگەڵ ڕێزی دووبارە
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٧ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی