کۆمیتەی یادی ٣٠ ساڵەی شەهیدانی "مێکۆنۆس" لە وڵاتی "بریتانیا" بەهۆی هەڵوەشانەوەی پانێلێک سەبارەت بە تیرۆری "میکۆنوس" لە پارلمانی ئەو وڵاتە ئاگادارییەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردووەتەوە.
لەو ئاگادارییەدا هاتووە کە بڕیار وا بوو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانان بەرانبەر بە ١٣ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی، کاتژمێر ٧ بە کاتی "لەندەن" کۆمیتەی یادی ٣٠ ساڵەی شەهیدانی "مێکۆنووس" بە هاوکاریی ناوەندی پێشکەوتنی کورد لە "بریتانیا" لە ٣٠ـەمین ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی پانێلێک لە پارلمانی بریتانیا بەڕێوە بەرێت.
بەداخەوە لەبەر کۆچی دوایی "ئیلیزابێت" شاژنی ئەو وڵاتە، پارلمان بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ دادەخرێت و هەموو کۆبوونەوە و دیدار و سمینارەکانیش هەڵدەوەشێنەوە، هەر لەو پێوەندیەدا پانێلی ئێمەش لە پارلمانی بریتانیا هەڵدەوەشێتەوە.
لەگەڵ ڕێزمان
کۆمیتەی یادی ٣٠ ساڵەی شەهیدانی مێکۆنۆس
١٠ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی