کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتی حیزب لە ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

12:39 - 21 خەرمانان 2722

هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەشدارییان لە دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ کرد.

ڕۆژی شەممە ١٩ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی، هەیئەتێکی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات، لە وڵاتی نۆروێژ پێکهاتوو لە "سەردار محەممەدپوور"، بەشی پەیوەندییە کوردستانییەکان، "نادر ئەمینی" ئەندامی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە نۆروێژ، "سەلیم شێخەپور" ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی ئۆستفۆڵد، بەشدارییان لە یادی ٤٢ ساڵەی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کرد.

سەرەتا لەلایەن کۆمیتەی "سازمانی خەبات" لە نۆڕوێژ، بەخێرهاتنێکی گەرم لە هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرا.

دواتر "بابەشێخ حوسێنی" سکرتێری ئەو ڕێکخراوەیە لە وتارەکەیدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بەبۆنەی بەشداریکردنی نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە ڕێوڕەسمەکەیاندا داوای یەکڕیزی و تەبایی لەنێو ماڵی کورد بەشێوەیەکی گشتی و بەتایبەتی لە نێوان حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ئێراندا کرد.