کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی وەزیری دەروەی سوئید لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان

11:47 - 23 خەرمانان 2722

هێزە کوردستانییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان لەگەڵ " ئان لیندە" وەزیری دەروەی وڵاتی سوئید لە بارەگای سەرەکیی سوسیال‌دێموکرات لە ستۆکهۆڵم کۆ بوونەوە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا نوێنەرانی کۆمیتەی ھاوکاریی ھێزە سیاسییە کورد و کوردستانییەکان کە پێکھاتبوون لە حیزبەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان  و ڕێکخراوە مەدەنییەکان، لەگەڵ "ئان لیندە" وەزیری دەرەوەی سوئید لە بارەگای سەرەکیی سوسیال‌دێموکرات لە ستۆکھۆڵم  کۆ بوونەوە .

لەو دانیشتنەدا سەرەتا "ئان لیندە" باسی بارودۆخی ئێستای سوئید و بوون بە ئەندامی سوئیدی لە ناتۆ کرد و پاشانیش باسی ڕێکەوتنی سوید و فینلاند و تورکیەی کرد و هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە حکوومەتی سوئید هیچکات پشت لە کورد ناکات و ڕێککەوتنی ئەوان لەگەڵ تورکیە لە سەر حیسابی کورد نییە و سوئید ھیچکات کورد ڕادەستی تورکیە ناکاتەوە.

جێگەی ئاماژەیە کە لەو کۆبوونەوەیەدا "ئاوارە جەلالی" نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدار بووە.