کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە، بەبۆنەی سییەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی میکونۆس ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە.
دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:
بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی میکونۆس لە سییەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لەلایەن ڕیژیمی تێرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامییەوە، هەموومان پێکەوە لە گۆڕستانی پێرلاشێز کۆ دەبینەوە.
داوا لە سەرجەم ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها حیزب و کەسایەتییە کوردستانی و ئێرانی و فەرانسەوییەکان دەکەین کە هەر هەموومان پێکەوە لەم یادەدا بەشدار بین و جارێکی دیکە سیاسەتە دژەمرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی مەحکووم بکەین.
بەشداریتان دەبێتە هۆی پتەوتربوونی ڕیزی خەبات بۆ ئازادی و دێموکراسی کە ئاواتی هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەکەمان و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهانە.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە فەرانسە
کات: ڕۆژی شەممە، ١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٢، کاتژمێر ١٣:٣٠ پاش نیوەڕۆ
ناوونیشان: پاریس، گۆڕستانی پێرلاشێز