دوای کوژرانی "مەهسا ئەمینی" ناسراو بە ژینا،هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەقز کە لەلایەن هێزەکانی گەشت ئیرشادی ڕێژیمەوە لە تاران کوژرا، هەشتەگە جیاوازەکان بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بە کوشتنی حکوومەتیی ژینا بڵاو بوونەوە.
هاووڵاتییان لە کوردستان و ئێران و دەرەوەش بە نیشانەی ناڕەزایەتی زیاترین رێژەی بەکارهێنانی هەشتەگی مەهسا ئەمینیان تۆمار کرد و ئەم ڕێژەیە تاکوو ئێستا لە سوشیاڵ میدیادا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٠ میلیۆن و بووەتە ژمارەیەکی پێوانەیی لە جیهاندا.
ئەم ناڕەزایەتیدەربڕینەی بەکارهێنەران لە سوشیاڵ میدیاکان سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. ئەمەش وای کردووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرانبەر بەو جینایەتەی ڕێژیم کاردانەوەی هەبێت .