کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیی بە دژی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتی ئۆسترالیا

12:12 - 4 رەزبەر 2722

چالاکوانان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئۆسترالیا، بەمەبەستی پشتیوانیی لە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکانی ئێران و کوردستان، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان بەدژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە  ٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها چالاکانی مەدەنیی ئێرانی، بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییە بەرفراوانەکەی ئێران و کوردستان و هەروەها شەرمەزارکردنی ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە کۆشتنی "ژینا ئەمینی"، شەهیدانی ئەم دواییانەی ئەو شۆڕشە سەرتاسەرییە، خۆپێشاندانێکی ھاوشێوەی بریزبێن و مێلبۆرن بە بەشداریی خەڵکێکی زۆر کە لە ھەموو چین و توێژ و نەتەوە جیاوازەکانی ئێران و خەڵکی ئوسترالیا پێک ھاتبوو بەڕێوە برد.

کۆمیتەی حیزب لەو خۆپیشاندانانەدا پەیامی خۆیان بە زمانی ئینگلیسی و کوردی و فارسی پێشکەش کرد.

پێویستە بگوترێ کە لە مێژووی ئوسترالیادا ئەوە یەکەم جارە کە ھەموو لایەنە سیاسییەکانی ئێران و کوردستان پێکەوە خۆپیشاندان بەدژی ڕێژیمی ئێران بەڕێوە دەبەن.