کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی دوو خۆپیشاندان بۆ مەحکوومکردنی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی لە ئوسترالیا

12:22 - 4 رەزبەر 2722

ڕۆژی شەممە ٢ی خەرمانان بەرانبەر بە ٢٤ی سێپتامبری ٢٠٢٢ی زایینی،  لە شاری "بریزبێن" و "مێلبۆرنـ"ـی ئوسترالیا ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دوو خۆپیشاندانی بەربەریندا کە بەمەبەستی مەحکوومکردنی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی پێکهاتبوو، بەشدارییان کرد.

نەتەوە جیاوازەکانی ئێران، حیزبە سیاسییەکان و بەشێک لە خەڵکی ئوسترالیا لەم دوو خۆپێشاندانەدا بەشدار بوون و دژی ڕێژیمی ئێران و بەمەبەستی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دروشمیان وتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە لەم دوو خۆپیشاندانەدا زیاتر لە ٦ هەزار کەس بەشدارییان کردووە.

بەشداربووان باس لەوە دەکەن کە ئاڵای کوردستان و وێنەی ژینا ئەمینی سەرنجی خەڵکی ئوسترالیای بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو.