کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی سوئید بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران، خۆپیشاندان بەڕێوە چوو

12:27 - 4 رەزبەر 2722

ڕۆژی شەممە ٣ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، کوردانی دانیشتووی وڵاتی سوئید لە شاری ستۆکهۆڵم پێتەختی ئەو وڵاتە بەمەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، خۆپیشاندانێکی بەرینیان بەڕێوە برد.

ئەو خۆپیشاندانە بە بەشداریی هەزاران کەس لە مەیدانی "سیرگیلتۆری" شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا کۆمەڵێکی بەرچاو لە کەسایەتییە سیاسی و حیزبییە سوئیدییەکان بەشدار بوون و دەنگی خۆیان و حیزبەکەیان خستە پاڵ دەنگی ناڕەزایەتی بە کوشتنی ژینا و پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و ئێران.

بەڕێزان "خەشایار فەرمانبەر" وەزیری وزە لە حیزبی سۆسیال دێموکراتی سوئید

 "گوڵان ئاڤسی" پارلمانتار و بەرپرسی پێشووی ژنانی لیبراڵی سوئید

 "گوڵان ئەڤچی" لە حیزبی لیبراڵ

"دانیال ریازات" پارلمانتار لە حیزبی چەپی سوئید

"فرێدریک مالم" پارلمانتار لە حیزبی لیبراڵ

"قادیر کارسیگە" پارلمانتار لە حیزبی سۆسیال دێموکرات

"لاوێن رێدار" پارمانتار لە حیزبی سۆسیال دێموکرات

"کوردۆ باسکی" نووسەری بواری کۆمەڵایەتی

"ئۆلریکا ڤێستێرلوند" سیاسەتوان و نووسەر و چالاکوانی بواری خەباتی HBTQ

لە خۆپیشاندانەکەدا پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە زمانی کوردی لەلایەن کاک "حەمید خانی" و بە زمانی سویدی لەلایەن دوکتور "سۆزان فەتحی" و پەیامی ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات لەلایەن خاتوو "لەتیفە جەباری" خوێندرانەوە.

کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی ئێرانی "مێهرداد دەرویش پوور" یەکێک لەو کەسانە بوو کە چەند وتەیەکی پێشکەش بە بەشدارانی خۆپیشاندانەکە کرد.

لە خۆپیشاندانەکەدا دەیان تلویزیۆن بەشدارییان هەبوو و ڕووماڵی خۆپیشاندانەکەیان دەکرد.

بەشداران پشتیوانیی خۆیان لە ناوەندی هاوکاری و ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات لە ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵات دووپات کردەوە و دروشمگەلی وەکوو "ژن، ژیان، ئازادی"، "کوردستان، چشم و چراغ ایران"، "از کوردستان تا تهران، اتحاد اتحاد"، "نا بۆ ڕێژیمی ئیسلامی ئێران" دەوترانەوە.

ئێوارەی هەمان ڕۆژ "ماگدانێلا ئادشۆن" سەرۆک وەزیرانی سوئید، ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر بە جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێران دەربڕی.