کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی نوێنەرانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گەڵ بەرپرسانی حیزبی سوسیال دێموکراتی فینلاند

14:44 - 4 رەزبەر 2722

رۆژی جومعە ڕێکەوتی ۱ی ڕەزبەری ۱٤۰۱ی هەتاوی بەرامبەر بە23،9،2022میلادی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی فینلاند کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان: جەلال فاتمی بەرپرسی پەیوندیە گشتیەکان لەولاتی فینلاند، شەهێن زادئەحمەد و کەماڵ ئافەرین لە گەڵ بەرپرسانی حیزبی سۆسیال دێموکرات لە شاری تورکو کۆبوونەوە و لە لایەن بەڕێزان: Mika Maaskola(میکا ماسکۆڵا)بەرپرسی سۆسیال دێموکراتەکان و سەرۆکی شوڕای شاری تورکو و Petja Raaska (پێتیا ڕاسکا) بەڕێوەبەری سۆسیال دێمۆکراتەکانی شاری تورکو پێشوازیان لێکرا.

سەرەتا میکا ماسکۆڵا وتەیەکی پێشکەشکرد و  خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە دەربڕی و وەبیری هێنایەوە کە ئەو زۆر خۆشحاڵ بووە بە بەشداری لە ڕێورەسمی یەکگرتنەوەی ڕێزەکانی حیزبی دێموکرات، پاشان پێتیا ڕاسکا باسێکی لە سەر هاوکاری و هەوئاهەنگی لە نێوان سۆسیال دێموکراتەکان و کوردەکاندا  پێشکەش کرد لە ساڵانی ڕابردوودا هەیانبووە و ئەو چاوپێکەوتنانەی بە گرینگ زانی.

پاشان هەیئەتی کۆمیتەی حیزب باسی ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیان کرد کە بە ھۆی ژینا ئەمینی  کچێکی کورد کە لە گەڵ بنەماڵەکەی سەردانی تارانیان کردبو لە سەر وەدەر کەوتنی  موی سەری لە لایەن مەئمورانی دەوڵەتەوە کوژرا  سەریان  هەڵدا،  داوا کرا سۆسیال دێموکراتەکانی فینلاند لە ڕێگای پارلەمانی ئوروپاوە دەنگی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان و پێشێلکرانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە جیهان بگەیەنن و ڕونیان کردەوە کە تا کۆماری ئیسلامی هەبێ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاسایش و ئارامی بەخۆیەوە نابینێ و لێشاوی پەنابەرانیش هەروا بەردەوام دەبێت.

پاشان نوێنەرانی سۆسیال دێموکراتەکان ڕایانگەیاند کە ئەو باسانە لە کۆبوونەوەی حیزبەکەیاندا دێننە گۆڕێ و بەڵێنیاندا کە  لەوبارەوە پشتیوان و هاوکار دەبێت.

لە کۆتایی کوبوونەوەکەدا پێداگری لە سەر دۆستایەتی و هاوکاری نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و سۆسیال دێموکراتەکانی فینلاند کرایەوە.